به‌غداد، ٢٠ی ئابی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه دژی ئه‌ندامانی سوننه له پارێزگای به‌سڕه‌دا، ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی " له‌راستیدا من به‌تایبه‌تی كاره‌كانی رفاندن و كوشتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازی پارێزگای به‌سڕه رایانچڵهكاندم".
به‌غداد، ٢٣ی ئابی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له بارودۆخی نامرۆیی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئامرلیی باكوری عیراق ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی چه‌كدارانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ه‌وه به‌ده‌ست بێئاوی و بێ خوراكییهوه ده‌ناڵێنن.
به‌غداد، ٣ی ئابی ٢٠١٤:- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و راپۆرتانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه باس له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كانی سنجاڕ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ن له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) و گروپه چه‌كداره وابهستهكانهو به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی “عه‌ینزاله” و “باتما”شه‌وه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
به‌غداد، ٨ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له هاندانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوونی عیراق و یارمه‌تیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی دانیشتوان به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی ئێستاوه.
نیویۆرك ٩ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ره‌وشی مرۆیی و ئاسایشی عیراق. نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش به چڕی چاودێری پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن.