به‌غداد، ١٠ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به لێشاوی ئاواره‌بوونی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دوایی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) له باكوری عیراق، سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك تووشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بوون و پێویستیشیان به یارمه‌تیی به‌په‌له هیه".
نیۆیۆرك ١٤ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات به كێشانه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی وپشتگیریكردنی له د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك. له راستیدا، ئه‌م بڕیاره گوڕوتینێكی تر به پرۆسه‌ی پێكهیانانی حكومه‌ت ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له‌چوارچێوه‌ی كاتی ده‌ستوریدا. راگه‌یاندنه‌كه دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه ئه‌م بڕیاره نیشانده‌ری پابه‌ندیی مالیكی یه بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و رێك‌وپێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا.
نیۆیۆرك ١١ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستخۆشی له پێكهێنانی حكومه‌ت له عیراق ده‌كات و ستایشی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د. فوئاد مه‌عسوم، یش ده‌كات بۆ راسپاردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عیراق. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له د. عه‌بادی سه‌رۆك و ه‌زیری ده‌ستنیشانكراویش كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان، كه له‌لایه‌ن گشت پێكهاته‌كانی عیراقه‌وه په‌سند بكرێت، به‌گوێره‌ی كاتبهندیی ده‌ستوری.
به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له بڕیاری سه‌رۆك كۆماری عیراق ، د. فوئاد مه‌عسوم، كرد به ده‌ستنیشانكردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره په‌رله‌مانی ، د. حه‌یده‌ر عه‌ببادی ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراو كه ئێستا ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێسپێردراوه.