UNHCR ـی ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، هاوکارییەکانی لەناو عیراقدا بەتایبەت بۆ خێزانەکانی ناو شاری موسڵ زیادکردووە، لەگەڵیشیاندا بۆ ئەو هەزاران ئاوارەیەی کە بەم دواییانە گەڕاونەتەوە شارەکە، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی شەڕەوە لە شارەکە هەڵاتبوون.
به‌غدا,١١ حوزه‌یران, ٢٠١٧- حكومه‌تى ئوستورالیا به‌بڕى ١.٥ ملیۆن دۆلارى زیاترى به‌خشیه دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFS ى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى بۆ عیراق كه‌سه‌ر به‌رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پهرپێدان , كه‌وا كۆمه‌كى ده‌ست پێشخهریهكانى خێرا ده‌كات له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان له ده‌ستى داعش , وبه‌مه‌ش تا ئێستا تێكڕاى هاوكارى كردنى حكومه‌تى ئوستوڕالیا ده‌گاته ٣ ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
بەغداد، 13 ی نیسانی 2017- حکومەتی تورکیا بڕی 750،000 دۆلاری ئەمریکی بەخشیە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS ی سەر بە UNDP کە کار دەکات بۆ کۆمەکیکردنی دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).
نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نيگەرانە لەبارەی ڕاپۆرتەکانی دوێنێ کە ژمارەیەکی زۆری قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتيان کەوتەوە لە ئەل ئەغەوات ئەل جەدیدە، کە گەڕەکێکی دانيشتوانی چڕە لە ناو موسڵ. ڕاپۆرتە سەرەتایيەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە سەدان قوربانی لێکەوتۆتەوە.