به‌غدا، ٢ی ئابی ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له به‌غدا له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ٢ی ئابی ٢٠١٧ ئه‌نجامدا. كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی هه‌رێمیی و وڵاتانی عه‌ره‌بیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ماجیری، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كه ئێستا به سه‌ردانێك له عیراقه.
بەغدا، عیراق، ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق و ڕێکخراوی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرکشۆپێکی ڕاهێنانیان بۆ گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوەخۆیی و ئافرەتانی سەرکردە لە بەغدا سازکرد بە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەییان لە بوارەکانی گفتوگۆ و نێوەندگیری. وێرکشۆپەکە ئەمڕۆ کۆتایی هات و تیایدا داوا کرا بەشداری پێکردنی گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئافرەتان لە هەوڵەکانی ئاشتەوایی داهاتوودا زیادبکرێت.