هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠: ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ٦ ئۆتۆمۆبێلی ئەمبولانسی فریاگوزاری رادەستی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بۆبەهێزکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری و فریاکەوتن بۆ پەنابەرانی سوریا و هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر.
هەولێر، عێراق، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هاریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆنترۆلکردنی لە هەریمی کوردستان ڕاگەیاند.
بەغدا، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠:- هەرچەندە ژمارەی تووشبووانی کۆڤید ١٩ لە هەڵکشانێکی لەڕادەبەدەر مەترسیدار دایە کە بەم زووانە ئهگهری روودانی قەیرانێکی تەندروستیی ترسناکیشی ههیه، بەڵام عێراقییەکان هێشتا دەتوانن بەسەر ئەم پەتایەدا زاڵ بن بە مەرجێک بە وریاییەوە بە رێوشوێنە تەندروستییەکانەوە پابەند بن وەک خۆدوورگرتن لە گردبوونەوەی بەکۆمەڵ و بەستنی دەمامک و دوورمەودایی کۆمەڵایەتی کە بە باشترین شێواز دادەنرێن بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم پەتایە بۆ ناو کۆمەڵگا لەسەر ئاستێکی فراواندا.
بەغداد ٢٣ تەمووز ٢٠٢٠ - لە ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێڕاقی کار دەکات بۆ زیادکردنی بەڕێوبردنی کۆچ و دووبارە بنیاتنانەوەی توانای خاڵە سنووریەکان، وەك ڕێکارێکی لە پێشینە بۆ ڕەخساندنی هەل و مەرجەکان بۆ ئاسایشی بەردەوام و کۆچ کردنێکی تەندروست و ڕێکخراوو بە شێوەیەکی ڕێك وپێك. پتەوکردنی سنوورەکان پێکهاتەیەکی زۆر گرنگە کە گەشەی ئابووری پتەو دەکات، کە گرنگتر بووە لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا.
هەولێر ١ ی تهمموزی ٢٠٢٠ - تاکو ٣٠ی مانگی حوزەیران، ٤٩,١٠٩ حاڵەتی کۆرۆنای دووپات کراوە لە عێراق ڕاگەیەنراوە، کە ئەمە دە هێندە زیادبوونی زیاتر لە تووشبوونی حاڵەتەکان نیشاندەدات بەراورد بە سەرەتای مانگی ئایارەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بەم دواییە ڕایگەیاند، کە زیاتر لە ١ ملێۆن حالەتی کۆرۆنا دووپات کراوەتەوە لە ٢٢ ووڵاتی ناوچەی دەریای ناوەراستی رۆژهەلات، کە بەجۆرێك باسی دەکات وەك "ڕووداوێکە لەو پەڕی جێی نیگەرانی."
بەغدا، 30 حوزەیران، 2020 – حکومەتی فینلەندا بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ (2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بۆ پشتگیری وەڵامی حکومەتی عێراقی بۆ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.
بەغدا،٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ ، جینین هینێس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد و لەگەڵ دکتۆر حوسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە و بەدواداچوونیان بۆ هەوڵە هەنووکەییە بەردەوامەکانی عێراق کرد لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دوای ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبووان.
بەغدا،٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ ، جینین هینێس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد و لەگەڵ دکتۆر حوسێن تەمیمی ، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە و بەدواداچوونیان بۆ هەوڵە هەنووکەییە بەردەوامەکانی عێراق کرد لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دوای ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبووان. نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ دەزگا تەندروستییەکانی عێراق دووپات کردەوە . لە کۆتایی سەردانەکاشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و خاتوو هێنیس-پلاسخارت وتەیەکی پێشکەش کرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەغدا، 18 حوزەیران 2020 - دامهزراوهی ئهمریکی بۆ پهرهپێدانی نێودهوڵهتی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا، ئەمەش وایکرد بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بتوانێت بەدەنگەوەچوونەکەی بۆ رووبەڕوونەوەی ئەم پەتایە فراوانتر بكات بۆ سێ پارێزگای تر.
بەغدا، عێراق، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق دەربارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID-19 بێ هەبوونی نیشانەکان زۆر دەگمەنە روونکردنەوە دەدات .