گۆرانیەکی نوێی ڕاپ بە ناوی "بەیەکەوە"، دەربارەی هۆشیاری کۆڤید-١٩ یەو گەنجانی بە ئامانج گرتووە و پەیامێکی هەلگرتووە بۆ هەموو تەمەنەکان. گۆراانیەکە هونەرمەندی کوردی خەڵکی سلێمانی راز زەکی پێشکەشی دەکات و ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامیش پاڵپشتی کردووە . گۆرانیەکە ڕؤلی زیندووی خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید -١٩ بەبیر گوێگران دەهێنێتەوە لە هەمان کاتیشدا گرنگیی یارەمەتیدانی یەکتر لەم ماوە ناهەموارە دەخاتەڕوو.
گۆرانیەکی نوێی ڕاپ بە ناوی "بەیەکەوە"، دەربارەی هۆشیاری کۆڤید-١٩ یەو گەنجانی بە ئامانج گرتووە و پەیامێکی هەلگرتووە بۆ هەموو تەمەنەکان. گۆراانیەکە هونەرمەندی کوردی خەڵکی سلێمانی راز زەکی پێشکەشی دەکات و ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامیش پاڵپشتی کردووە . گۆرانیەکە ڕؤلی زیندووی خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید -١٩ بەبیر گوێگران دەهێنێتەوە لە هەمان کاتیشدا گرنگیی یارەمەتیدانی یەکتر لەم ماوە ناهەموارە دەخاتەڕوو.
قەڵای میژوویی هەولێر شوێنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ باکگراوندی دوایین ڤیدیۆی "دوا ئامۆژگاری"ی ڕاپەری ئەنبار "مستەر ئەفسانە، سەرکردەی ستافی Hip Hop Unleashed (HHU). مستەر ئەفسانە گووتی: "گۆرانیەکەی ئێمە وەبیر هەموان دەهێنێتەوە کە پێویستە سەرکردە بین.
بەغدا، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١:- ئەمڕۆ نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای تاوانی ئەلیکترۆنی کە ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە.
لە ٥-٧ی تشرینی یەکەمدا، "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" دەستی بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە و ئاشکرای خۆی لەگەڵ عێراق کرد کە ئەمە دووەمین گەڕی گفتوگۆی عێراقە دوای پەسندکردنی بۆ "جاڕنامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" لە ساڵی ٢٠١٠دا.
بهغدا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠:- راپۆرتێكی نهتهوهیهكگرتووهكان لهسهر بێسهروشوێنكردنی زۆرهملێیانهداوای لێكۆڵینهوهیهكی كاریگهر و سهربهخۆیانهدهكات سهبارهت بهدیاریكردنی چارهنووسی نزیكهی ١٠٠٠ خهڵكی مهدهنی لهپیاو و كوڕ كهلهسهردهمی كردهسهربازییهكانی دژی داعش لهپارێزگای ئهنبار لهنێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا بێسهروشوێن كراون لهگهڵ داواكردنیشی بۆ بهسزاگهیاندنی تاوانباران و دابینكردنی دادپهروهری و گێڕانهوهی ماف بۆ خانهوادهی قوربانییان.
بەغدا، جنێڤ،٢٧ ی ئابی ٢٠٢٠:- سەرەڕای بەڵێنە دڵخۆشكهرهكانی حکومەتی ئێستای عێراق سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سووکایەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا، بەڵام هێشتاش لێپێچینەوە بەگوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە رۆژی پێنجشهممه بڵاو کرایهوه، هەر به كارێكی ئهستهم ماوهتهوه.
بەغدا (٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠) – ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و دەربارەی ڕفاندنی خۆپێشاندەران لە عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە و باس لە مەینەتییەکانیان دەکات هەر لەسەرەتای ڕفاندنیانەوە تا دەگاتە ڵێکۆڵینەوە لە هەلًس وکەوتەکانى ئەشکەنجەدان.
بەغداد / جنێڤ ( ٧٢ ی شوباتی ٢٠٢٠ ) – شارەزایەکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان هانی عێراق دەدات بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە چارەسەرکردنی کێشەی مافەکانی مرۆڤی ئاوارەکان، بەتایبەتیش منداڵ، هەروەها داوای چرکردنەوەی هەوڵەکان دەکات لە گرتنەبەری پێوەرەکانی هاوکاریی مرۆیی و گەشەسەندن و ئاشتەوایی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی.
لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆم وەکو نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤی ئاوارە نێوخۆییەکان، شانازی ئەوەم پێبڕا کە سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق لەماوەی ١٥ تاوەکو ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەنجام بدەم لەسەر داوەتنامەی حکومەتی کۆماری عێراق. سەردانەکەم دوابەدوای ئەوانەی پێش خۆم هات، چالۆکە بێیانی لە ٢٠١٥ و وۆلتەر کایلین لە ٢٠١٠.