به‌غدا، ٢ی ئابی ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له به‌غدا له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ٢ی ئابی ٢٠١٧ ئه‌نجامدا. كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی هه‌رێمیی و وڵاتانی عه‌ره‌بیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ماجیری، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كه ئێستا به سه‌ردانێك له عیراقه.
به‌غدا، ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢١٠٦:- له شانزه‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له كۆنفرانسێكی ئاستبه‌رزدا له به‌غدا پێشكه‌وتنه‌كانی " پلانی كارپێكردنی نیشتمانی" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌و یاسایه خرانه‌ڕوو.
به‌غدا، ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- له كۆنفرانسی توندوتیژیی دژی ژنان له به‌غدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش وتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان درێژه به پاڵپشتیكردنی قوربانییانی مێیینه‌ی ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌دات و جه‌ختیش له‌سه‌ر لێپێچپینهوه له هه‌موو كاره دڕنده‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌وره‌ها دوای په‌سندكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد له‌گه‌ڵ جهختكردنهوهشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن ببێته به‌شێك له كایه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوایش داعشدا.
به‌غدا، ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ یونامی "سه‌كۆی كراوه"ی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی ژنانی عیراق و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشڤه‌چوونه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شێوازانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی خێراتركردنی كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره.
به‌غدا - هه‌ولێر، ٨ی ئاداری ٢٠١٥- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای خێراتر كردنی كۆششه‌كان ده‌كات بۆ به‌هانا چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی نزیكه‌ی ١.٣ ملیۆن ئافره‌تی عیراقی له‌و ناوچانه‌ی کە توندیژیی به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
به‌غدا، ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- له چالاكییه‌ك له ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له هۆڵی ئوتێل شیراتۆنی به‌غدا، تۆڕی ژنانی عیراق ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گێڕا به‌هۆی گرنگی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر ژیانی ژنان له شه‌ڕه چهكدراییهكان و ئاواته‌كانی ئاینده‌یاندا.
به‌غداد، ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌چڕی چاودێریی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كاندا شێلگیرانه‌ش له به‌شداریپێكردنی ره‌وایانه‌ی ژنان و كهمینهنهتهوهكان له حكومه‌تی تازه‌ی عیراقدا هانیان ده‌دات.