Super User

Super User

بەغدا ١٤ ی نیسان، ٢٠٢١– عێراق هێشتا لە چەنگەچریدایە لەگەڵ کاریگەرییە کەڵەکەبووەکانی ململانێکانی ڕابردوو بەسەر گەشەسەندنیەوە، کە ئەمەش وای کردووە وڵاتەکە لە بەر مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ململانێدا بێت. وێڕای ئەمە، کاریگەرییە ئابووری-کۆمەڵایەتییەکەی پەتای کۆڤید-١٩ش بووەتە هۆکارێکی تر بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی، ئارامی و گەشەسەندن لە عێراقدا کە تا ئێستا بە هێواشی لە کاریگەرییەکانی جەنگی ٢٠١٤-٢٠١٧ی دژ بە داعش هەڵدەستێتەوە.

بەغداد، 11 نیسانی 2021: لە دەستپێشخەرییەكی هاوبەش دا، سندووقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان ( UNICEF ) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) ، هەڵدەستن بە پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی نەختینەیی، بۆ خێزانەكانی 2400 كچانی قوتابی سەرەتایی لە بەسرە، بۆ پشتگیریكردنیان لە گواستنەوەیان دا بۆ خوێندنی ناوەندی. سەرەڕای پەتای كۆڤید – 19 و كاریگەرییەكانی ، پرۆژە ئەزموونییەكە، پشتیوانیی كچانی هەرزەكار دەكات لە قەزای شەتولعەرب بۆ بەردەوام بوونیان لە خوێندن و فێربوون لە پۆل یان لە ماڵەكانیان دا.

بەغداد، عێراق؛ 14ی نیسانی 2021 - بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بازرگانیی حکومەتی ئوستورالیا ڕاسپاردەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی تەندروستیی سێکسیی و مافی کچان و ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی لە عێراق نوێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئوستورالی بۆ ئەم پڕۆژانە دەخاتەگەڕ.

بەغدا، ١٣ی نیسانی ٢٠٢١:- ئەوە جارێکی تریش هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەناو رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆڤید-١٩ و سەختی ئابووریدایە کە ئەویش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە زیاتر دژوار بووە. لەکاتێکدا ئەم ناخۆشییانە ئیرادەی ئێمە تاقی دەکەنەوە، پێویستە ئەوەمان لە یاد نەچێت کە گیانی خۆمان و ئەزیزانمان بپارێزین و نەشهێلین ئەم بارودۆخە بە نەرێنی کار لەم بۆنەیە بکات.

بەغداد: بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) ، پێشوازیكرد لە كۆمەكێكی فەڕەنسا بە بڕی 250000 یۆرۆ، بۆ چالاكییە كشتوكاڵییەكانی بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوە لە پارێزگای بەسرە ی باشووری عێراق دا، كە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی 7500 كەس و خێزانەكانیشیان.

بەغدا، عێراق، 9ى نیسان 2021 – بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پێشوازى لە کۆمەکێکى حکومەتى ژاپۆن کرد بە بڕى 8.2 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى (883,636,344 یەنى ژاپۆنى) بۆ پشتیوانیکردنى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا بەجەختخستنە سەر ئەو خانەوادانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا لە پارێزگاى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدیندا، و هەروەها ئەو کەس و لایەنانەى کە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆى توندوتیژى ڕەگەزییەوە و ئەو بارودۆخە ئابووریە سەختەى کە دووچارى بوینە بەهۆى کاریگەریە نەرێنیەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

بەغدا، ١٢ نیسانی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.

بەغدا، عێراق، 5ى نیسان 2021 – ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سویسرا بۆ ئاشتی واژۆكرد، لە پێناو فەراهەمكردنی ڕاهێنان لەسەر بنیاتنانی ئاشتی بۆ كارمەندانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی و لایەنە پەیوەندارەكان و كەسان لە كۆمەڵگاكاندا. ئەم یاداشتنامەیە چوارچێوەیەكی كاركردن بۆ ماوەی دوو ساڵ دیاری دەكات لە نێو بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ئەم دامەزراوەیە.

هەولێر ١ نيسان ٢٠٢١ - دەستپێشخەریی نادیە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی بەیەکەوە کار دەکەن بۆ فرەوانکردنی پاڵپشتییەکان بۆ ئێزیدییە ڕزگاربووەکانی جینۆساید. ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و دەستپێشخەریی نادیە هاوکاریی ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگەکە دەکەن کە لە جینۆساید ڕزگاریان بووە تا دەستیان بە چارەسەری درێژخایەن بگات لەڕێی دروستکردنی خانووبەرەی نوێ لە شوێنێکی نزیک لە گوندی کۆچۆ، وێڕای چەند ڕێوشوێنێکی تر بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکان بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی و گوێلێگیران و پاڵپشتی بکەن لە بووژانەوەیاندا.

مارس 2021، بەغداد: ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، ئەمڕۆ لێتوێژینەوەیەكیان ڕاگەیاند “ لێتوێژینەوەی بەهای زنجیرەی خۆراكیی لە عێراق دا” دەربارەی : خورما،ترێ، تەماتە و گەنم.

پەڕەى 1 لەکۆى 152 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.