Super User

Super User

ره‌مادی / ١٢ تشرینی دووه‌می ٢٠١٣: نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ سه‌ردانی ره‌مادی كرد.

به‌غداد، ١٠ تشرینی دووه‌می ٢٠١٣:- رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌ ٣ رۆژییه‌كه‌ی بۆهه‌ولێر و كه‌ركوك هێنا و له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان تاوتوێی كاره‌له‌پێشینه‌كان و ته‌حه‌ددییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد.

به‌غداد/١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ٣ی نیسان ده‌كات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییه‌و. 

به‌غداد/٧ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ چه‌ندان كۆبونه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان ئه‌نجامدا و هانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیشی دا بۆ پابه‌ندبوون به‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای  ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت به‌ زوویی كۆببێته‌وه‌.  

به‌غداد، ٢٠ی ته‌موزی ٢٠١٤:- دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ره‌شه‌كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی  داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) و گروپه‌ وابه‌سته‌كانی،  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ به‌توندی چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه‌ ئاینییه‌كانی‌ موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا ، به‌ مه‌سیحی و شیعه‌ و شه‌به‌ك و توركمان و ئێزیدیشه‌وه،‌ له‌قاو ده‌دات و شه‌رمه‌زاری ده‌كات.

سلێمانی، ٢٣ی ته‌موزی ٢٠١٤:- جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و هه‌ماهه‌نگسازی نشینگه‌ و مرۆیی ، د. جاكلین بادكۆك، سه‌ردانێكی دوو رۆژی بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستكردنی په‌ناگه‌یه‌ك له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ كه‌ زیاتر له‌ ١٥٠٠ خانه‌واده‌ی ئاواره‌ له‌خۆگرتووه‌.

به‌غداد، ٣ی ئابی ٢٠١٤:-  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و راپۆرتانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كانی سنجاڕ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ن له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) و گروپه‌ چه‌كداره‌ وابه‌سته‌كانه‌و به‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی “عه‌ینزاله‌” و “باتما”شه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر سنووری نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان. 

به‌غداد، ٨ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌ هاندانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوونی عیراق و یارمه‌تیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی دانیشتوان به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی ئێستاوه‌.  

نیویۆرك ٩ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان زۆر نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی مرۆیی و ئاسایشی عیراق. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش به‌ چڕی چاودێری پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن. 

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق ده‌رده‌بڕێت و داواشی له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ رێز له‌ به‌رپرسیاریی ده‌ستووری سه‌رۆك كۆمار بگرن. 

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.