Super User

Super User

بەغدا، ٣١ی تەموزی ٢٠٢٠:- نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەسخۆشی لە داوایەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز مستەفا كازمی، دەکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا. لەڕاستیدا، هەڵبژاردنی پێشوەختە کلیلی داواکارییەکانی شەقامە لە هەنگاونان بەرەو ئارامی و دیموکراسیی تۆکمەتر لە عێراقدا. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ڕاوێژی تەکنیکی گەر لەلایەن عێراقەوە داوا بکرێت لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و متمانەدار کە بتوانێت متمانەی خەڵک بەدەست بهێنێت.

جەژنی قوربان لەڕووی نەریتەوە کاتی بەزەیی پێداهاتنه‌وه‌ و چاکەکردن و ئاهەنگ گێڕانە لەگەڵ خێزان و برادەراندا. بەداخەوه جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لە گەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) کە نەک هەر هەموومانی گرفتار کردووە بەڵکوو بووەتە مایەی زیاتر ئاڵۆزکردنی ئاڵنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیش.

بەغدا، 30تەمموز 2020- دیزاینکردنی بەرنامەی گونجێنەر و برەودان بە ڕۆڵی ژنان لە کاری پۆلیس و کارپێکردنی تەداخولە نێودەوڵەتیەکان هەندێك بوون لە پێشنیارە سەرەکیەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەی ململانێدا لەسەر کاری پۆلیسی ناوخۆیی لە عێراقدا.

بەغدا، ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠- وەکو وەڵامێک بۆ ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە گوایە جینین هێنیس-پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، لێدوانی دەربارەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە پێشکەش ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە،

بەغداد ٢٣ تەمووز ٢٠٢٠ - لە ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێڕاقی کار دەکات بۆ زیادکردنی بەڕێوبردنی کۆچ و دووبارە بنیاتنانەوەی توانای خاڵە سنووریەکان، وەك ڕێکارێکی لە پێشینە بۆ ڕەخساندنی هەل و مەرجەکان بۆ ئاسایشی بەردەوام و کۆچ کردنێکی تەندروست و ڕێکخراوو بە شێوەیەکی ڕێك وپێك. پتەوکردنی سنوورەکان پێکهاتەیەکی زۆر گرنگە کە گەشەی ئابووری پتەو دەکات، کە گرنگتر بووە لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا.

یەک شەممە, 19 تەمموز 2020 13:35

بەهرەی گەنجانی عێراق

داخستن و قەدەغەی هاتوچۆ زۆر قورسە . سەرقاڵی بەهرە نوێکان یان کۆنەکان بە جونکە کلیلی خۆڕاگرین.
بە بۆنەی #ڕۆژی_جیهانی_بەهرەی_گەنجان ( ئاران و UNAMI ,UNFPA,UNDP ) بانگهێشتتان دەکات بۆ یارمەتیدان لە ئاهەنگێڕآن #بەهرەی_گەنجانی_عێراق.
بەهەرەکانت بۆ ئێمە بنێرە.

یەک شەممە, 19 تەمموز 2020 13:29

لە ماڵ مانەوە بێزارییە

لە # هاشتاگی رۆژی کارامەیی گەنجدا Bana Shirwan لەگەڵ ئێمە ئەوەی لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا فێری بووە و هەروەها کە چۆن رۆژەکانیشی بەسەربردووە هاوبەشی دەکات.
ئەی سەبارت بە تۆ؟
#هاشتاگی جیهانیی گەنج/کارامەیی بۆ عێراق

بەغدا، 16تەمموز 2020- حکومەتی فەرەنسا بڕی 300,000 یۆرۆ (334448 دۆلاری ئەمریکی) تەرخانكرد بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان.

ئەم کۆمەکیە بەکاردێت بۆ کڕینی ئامێری هەواگۆڕکێ کە بریتیە لە ئامێرێکی ڕزگار کار بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بەسڕە لە باشوری عێراق.

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، دەڵێت:" دەرکەوتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بوە هۆی توندکردن و گەورەکردنی ئەو ئاستەنگیانەی کە هەبوون لەبەردەم کۆمەڵگەکانی بەسڕەدا، کە لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ گەشتن بە ژێرخان و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیيەکان. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم بەخشینەی فەرەنساین کە دەبێتە هۆی ڕەوینەوەی ئەو فشارە گەورەیەی لەسەر دامەزراوە تەندروستیەكانی بەسڕە كە كە پێداویستیەكان تێیایدا لاوازە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیهانیەدا، بینیمان چۆن ئەم ئامێرە هەواگۆڕکێیانە دەکرێت ژیانی کەسەکان ڕزگار بکەن."

سەرباری ئامێری هەواگۆڕکێ و کەلوپەلی پێویستی تر کە دابین کراون بۆ نەخۆشخانەکە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەعێراق لە هەمان کاتدا یەکەی دابڕاندن دروست دەکات، لەگەڵ دابینکردنی کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ کارمەندانی تەندروستی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، و خێراکردنی توانستی پشکنینی تاقیگەکان بۆ زیادکردنی دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان. هەروەها پشتگیری دەکات لە سەکۆی بەرزکردنەوەی هوشیاری لە ئینتەرنێت سەكۆی کۆرۆنا لە عێراق کە نیشانە و مەترسیەکانی ڤایرۆسەکە دەستنیشان دەکات، و قسەلۆکەکان پوچەڵ دەکاتەوە دەربارەی ڤایرۆسەکە و نیشانەکان دەدۆزێتەوە بۆ هاندانی خەڵكی تا بەدوایی ڕاوێژی تەندروستیدا بگەڕێن.

باڵوێزی فەرنسا لە عێراق، برونۆ ئۆبێرت، دەڵێت:" فەرەنسا بە تەواوەتی پابەندە بەوەی بە چاڵاکانە پشتیوانی حکومەتی عێراق بکات بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی دانیشتوانی عێراق. ئەم کەلوپەلە پزیشکیانە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی تیمە پزیشکیەکان لە باشوری عێراق بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەم دۆخە کتوپڕە و بتوانن ژیانی زیاتر ڕزگار بکەن. ئێمە پێشوازی لە هەموو هەولێك دەکەین لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، و بۆ هەماهەنگیکردنی یارمەتیەکانی بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە عێراقدا."

سەرباری بەسڕە، هەوڵەكانی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت بۆ پارێزگاكانی ئەنبار، بابل، زیقار، دیالە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، میسان، نەجەف، نەینەوا و سەلاحەدین.

و لەگەڵ ئەم بەخشینەی فەرەنسادا، تا ئێستا فەرەنسا 7.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە سالی 2015 ەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، 964781976460+ ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

لەیلا مۆرغاد: باڵیۆزخانەی فەرەنسا، +964 790 191 2350، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

هەولێر/ شەنگاڵ ١٦ تەمموزی ٢٠٢٠ - پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان، نزیکەی ٢٠٠ هەزار ئێزیدی هێشتا ئاوارەن و زۆربەیان لە کەمپەکان دەژین کە تەنها چەند کاتژمێرێك دوورە لە شوێنی ڕەسەنیان کە سنجارە لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق .سەرەڕای نزمی ئاستی گەڕانەوە لە پێشوودا، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە دیوە لە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ شەنگاڵ.

گەورەترین پڕۆژەی هاوبەشە لە ناو ڕێکخراوەکان، سەنتەری زانیاری عێراق زانیاری زندی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە زۆر پێوستیان بە یەرمەتییە لەسەرەتای دەستپێکردنێوە لە تەمووزی ٢٠١٥

سەنتەری زانیاری عێراق لەلایەن نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە عێراق، هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ چالاک کردنی پەیوەندی دوو لایەنی لە ناو کۆمەڵگا هەژارەکان و هەڵوێستی مرۆیی لە عێراق بنوێنن.

پەڕەى 4 لەکۆى 136 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.