لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نزیکەی٧.٥ ملیۆن منداڵ کوتانی سورێژەی تێکەڵاو وەردەگرن ، کە دەستپێشخەرییەکی وەزارەتی تەندروستییە و لەلایەن یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتگیری دەکرێت

١٤ نیسان ٢٠٢٤

هەڵمەتی نیشتمانیی دژی نەخۆشیەکانی سورێژە و ملەخڕە و سورێژەی ئەڵمانییە کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کارمەندی تەندروستی بەشداری تێدا دەکەن, ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گواستنەوەی نەخۆشی سورێژە و ڕزگارکردنی ژیانە.

بەغدا، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤- ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی کوتانی سەرتاسەری دەستپێدەکات بۆ پاراستنی منداڵان لە نەخۆشییە درمیەکانی سورێژە و ملەخڕە و سورێژەی ئەڵمانی. پێشبینی دەکرێت لەم هەڵمەتەدا کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، زیاتر لە ٧.٥ ملیۆن منداڵی تەمەن ٦ - ١٢ ساڵ لە قوتابخانە سەرەتاییەکان باخچەی ساوایان بەشداربێت.

دکتۆر ساڵح ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، “ئەم هەڵمەتە لە کاتێکی گرنگدایە بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی سورێژە، کە یەکێکە لە نەخۆشییە درمییەکان”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە لەگەڵ یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر سوڕی ڤایرۆسی سورێژە ڕابگرێت و ژیانی منداڵان لەم نەخۆشییە کوشندەیە ڕزگار بکات بە کوتانی منداڵان لە هەموو شوێنێک”.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد: سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان”.

ئەم هەڵمەتە فراوانە بە تەواوی لەلایەن حکومەتەوە سەرچاوەی بۆ دابینکراوە بە پشتیوانی تەکنیکی یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. زیاتر لە ٣٠ هەزار کارمەندی تەندروستی بەشداری دەکەن لە هەڵمەتی کوتان و هۆشیاری کۆمەڵگا و چاودێری هەڵمەتەکە.

خاتوو ساندرا لەتوف، نوێنەری یونیسێف لە عێراق وتی: " بوونی هەڵمەتەی کوتان سەرتاسەریی ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەهێزی وەزارەتی تەندروستییە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی منداڵان." هەروەها وتی: "سیستەمی تەندروستی بەهێزتر دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە گرنگەکان بۆ هەموو منداڵێک لە عێراق و دەبێتە هۆی خێراکردنی پێشکەوتن بەرەو گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام 3.2.”

دکتۆر جۆرج ئەلفرێد کی زێربۆ، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق وتی: " ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پابەندە بە هاوکاریکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و یونیسێف و هەموو هاوبەشەکانی بۆ زیاتر پێشخستنی بەرنامەی کوتانی نیشتمانی بەرەو ئامانجی دابینکردنی تەندروستی گشتگیر." ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە پێکەوە لە پابەندبوونمان بە وەستاندنی گواستنەوەی نەخۆشییەکە و ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی تەندروستتر و سەلامەتتر بۆ هەمووان چەسپاوین."

دە ڕۆژ پێش هەفتەی جیهانیی کوتان، کە ٥٠ ساڵ بەسەر بەرنامەی بنەڕەتی کوتاندا تێدەپەڕێت، ئەم هەڵمەتە جەخت لەسەر توانای بەرنامەی کوتان دەکاتەوە لە ڕزگارکردنی ژیانی منداڵان.

لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا، ڤاکسینەکان ساڵانە ژیانی نزیکەی ٣ ملیۆن کەسیان ڕزگار کردووە، ئەمە جگە لە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن کەس تر. تەنها لە ڕێگەی ڤاکسینەکانەوە مانەوەی کۆرپە بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. وەک یەکێک لە هەرزانترین و کاریگەرترین دەستێوەردانەکانی تەندروستی گشتی، زۆر گرنگە بەردەوام بین لە گرنگیدان بە بەرنامەی کوتان بۆ ئەوەی بگاتە هەموو منداڵێک.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

 

بەرنامەی نیشتمانی فراوانکراوی کوتان، وەزارەتی تەندروستی…

د. سەیف ئەلبەدر، ئیمەیڵ: dr.saif.moh.iraq@gmail.com

دکتۆر فیراس جبار، ئیمەیڵ: firas_tuqa@uahoo.com

 

یونیسێف لە عێراق

مۆنیکا عەواد، پسپۆڕی پەیوەندییەکان، ئیمەیڵ: mawad@unicef.org

زەید فەهمی، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئیمەیڵ: zfahmi@unicef.org

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق

ئەجیال سوڵتانی، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئیمەیڵ: sultanya@who.int

 

دەربارەی یونیسێف

یونیسێف لە هەندێک لە سەختترین شوێنەکانی جیهان کاردەکات، بۆ ئەوەی بگاتە منداڵە بێبەشەکانی جیهان. لە سەرانسەری ١٩٠ وڵات و خاکدا، ئێمە کار بۆ هەموو منداڵێک دەکەین، لە هەموو شوێنێک، بۆ ئەوەی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان بنیات بنێین. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یونیسێف و کارەکانی بۆ منداڵان سەردانی www.unicef.org بکەن

فۆڵۆوی یونیسێف عێراق بکەن لە ماڵپەڕ و ئینستاگرام و تویتەر و فەیسبووک.

 

دەربارەی WHO

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرکردایەتی هەوڵە جیهانییەکان دەکات بۆ فراوانکردنی ڕووماڵکردنی تەندروستی گشتگیر. ئێمە وەڵامدانەوەی جیهان بۆ حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکان ئاراستە دەکەین و هەماهەنگی دەکەین. وە ئێمە ژیانێکی تەندروستتر بەرەوپێش دەبەین – لە چاودێری دووگیانیەوە تا پیری. ئامانجەکانی پلانی سێ ملیاری پلانێکی گەورە بۆ جیهان دەخەنە ڕوو بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان بە بەکارهێنانی سیاسەت و بەرنامەی زانستی.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان
UN staff

مۆنیکا عەوەز

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕی پەیوەندییەکان

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت