ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
14

ژيان له‌ ژێر ئاودا

پاراستنى ئۆقيانووس و ده‌ريا و سه‌رچاوه‌ ده‌رياييه‌كان و به‌كارهێنانيان به‌شێوه‌يه‌كى درێژخايه‌نانه‌ له‌ پێناو گه‌شه‌ى درێژخايه‌ن

پاراستنى زەریا و دەریا و سەرچاوە دەریاییەکان و بەکارهێنانى بەشێوەیەکى بەردەوام و دوورمەودا بۆ وەدیهێنانى گەشەپێدانێکى بەردەوام و دوورمەودا

سرووشتى کارى زەریایەکان چەند سیستمێکى جیهانى لەخۆى دەگرێ کە وادەکات زەوى بۆ ژیانى مرۆڤ دەست بدات، چونکە دەستەبەرکردن و ڕێکخستنى ئاوى باران و ئاوى خواردنەوە و کەشوهەوا و سەقا و کەناراوەکان و زۆرێک لە خۆراکەکانمان و تەنانەت ئۆکسجینی نێو ئەو هەوایەى هەڵى دەمژین، لە ڕێگەى دەریاکانەوە بێتەدەست.

لەبەرئەوە، بەڕێوەبردنى ئەو سەرچاوە سەرەکییە جیهانییانە بە شێوەیەکى ورد و باش، بە یەکێک لە ڕوخسار و ڕەهەندە سەرەکییەکانى ئایندەیەکى گەش و بەردەوام و دوورمەودا لە قەڵەم دەدرێ. لەگەڵ ئەمەیشدا و هەنووکە ، تێکچوون و شێوانێکى بەردەوام بەهۆى پیسبوونەوە لە ئاوە کەناراوییەکان هاتووەتە پێشێ، هەروەها ترشبوونى زەریایەکانیش کاریگەرییەکى پێچەوانەى بەسەر کار و کارکردى سیستمەکانى ژینگەیی و فرە زیندییەوە  هەیە، ئەمەیش بەشێوەیەکى نەرێیی کاریگەریی بەسەر ڕاوگەى ماسییە بچووکەکانەوە هەیە.

دەبێ خولیاى پاراستن و ڕزگارکردنى ژینگە و زەریاکانمان کارى لەپێشینەمان بێت، چونکە فرە جۆری زیندە دەریاییەکان ، بۆ تەندروستیی خەڵک و هەسارەکەشمان مەسەلەیەکى هەرە گرنگە. لەبەرئەوە، پێویستە ناوچە دەریاییە پارێزراوەکان بەشێوەیەکى کارا بەڕێوەببرێن و سەرچاوەى پێویستیان بۆ دەستەبەر بکرێ، بۆ دانانى ئاستێک بۆ ڕاوکردنى بێویژدانانە و پیسبوونى دەریایی و ترشبوونى زەریایەکانیش، لیستى پێویست دابندرێ.

کاردانەوە لە هەنبەر کۆڤید – 19 دا

نابێت  لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ کارکردن لە پاراستنی زەریاکان وەچانی بدرێتێ . بۆ تەندروستی هەسارەکەمان بە گشتی پێویستمان بە چارەسەری دوور مەودا هەیە. ژیانمان پابەندە بە هەسارەیەکی تەندروست.

تەندروستی زەریاکان بە شێوەیەکی خۆویستانە بەستراوەتەوە بە تەندروستی ئێمەوە. بە پێی ڕێکخراوی یونیسکۆ، زەریاکان  دەتوانن ببنە هاوپەیمان لە دژی پەتای کۆڤید-19:  بەکتریای دۆزراوە لە قوڵایی زەریاکان  بەکاردێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خێرا بۆ دەستنیشانکردنی پەتای کۆڤید-١٩ . هەروەها فرەیی لە چەشنە دۆزراوەکانی ناو زەریاکان بەلێنی زۆر باش بە دەرمانسازەکان دەدات .

زەریاکان سیستەمەکی جیهانی لێدەخوڕێت کە وا لە زەوی دەکات شیاو بێت بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان . ئاوی بارانەکان و ئاوی خواردنەوە و کەش و ئاو و هەوا و  کەنارەکان و زۆربەی خۆراکەکانمان و ئەو ئخسیجینەش کە هەڵدەمژین و لە هەوادا هەیە لە کۆتاییدا هەر لە ڕێگای دەریاکان دابین دەکرێن و ڕێکدەخرێن.

ئەم پەتایە دەرفەتێک بۆ بوژاندنەوەی زەریاکان دەڕەخسێنێ و دەستپێکێکە بۆ بونیاتنانی ئابوورییەکی زەریایی دوورمەودا و بەردەوام . ڕاپۆرتی لێژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئاسیا و پاسیفیکی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان پیشنیازی ئەوە دەکات کە داخستنی کاتی چالاکییەکان و هەروەها کەمکردنەوەی جووڵەی مرۆیی و کەمکردنەوەی داواکارییەکانی سەر سەرچاوەکان بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ لەوانەیە پانتاییەکی هەناسە دانی زۆر پێویست بۆ ژینگەی دەریایی دابین بکات.

بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ ەشەوە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە زەریاکان کە بریار بوو لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ببەسترێ بۆ کاتێکی تر دواخرا (دواتر دەستنیشان دەکرێت) .